سلێمانی: ژنێك ژیانی لەدەستدا
04:05:12/05/2013
وارڤین – سلێمانی: ژنێكی تەمەن سەرو پەنجا ساڵ، لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆدا، لە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی ژیانی لەدەستدا.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (وارڤین)، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی نەقیب (سەركەوت ئەحمەد) رایگەیاند، ژنەكە ناوی (رابیعە ئەحمەد) و تەمەنی (53 ساڵ) بووە و ئێوارەی دوێنێ شەممە (11 / ئایار – مایۆ / 2013) لە گەڕەكی كوردسات پاسێكی كۆستەر خۆی پێدا كێشاوە و لە ئەنجامدا دەستبەجێ ژیانی لەدەستداوە.

گوتیشی: "شۆفێری پاسەكە دەستگیركراوە و پۆلیس لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەستپێكردووە و ته‌رمى ژنه‌كه‌ ره‌وانه‌ى پزيشكى دادوه‌رى كراوه".

ئا: ئ.ح

ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

    
وارڤین لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان
© 2011—2012. Warvin. All Rights Reserved.
Created by kurdsky.com